پارێزگاری نەینەوا دەستی لەکار کێشایەوە و ئەنجومەنی پارێزگاکەش پەسەندی کرد
غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رايگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، مەنسوڕ مورعید، پارێزگاری نەینەوا دەست لەکار کێشانەوەی ناردووە و ئەوانیش لە ئەنجومەن پەسەندیان کردووە.
هاوکات ڕوونی کردەوە کە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا لە شوێنی پارێزگارە لەکار لادراوەکە دانراوە.
لەبارەی چوونی هێزێکی ئەمنیی زۆر کە هەندێک لە سەرچاوەکان واباسیان کردبوو کە هێزە ئەمنییەکانی مووسڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای ئەنجومەنەکە، داودی رای گەیاند: “هێزی ئهمنی هێنرابوون بۆ نزیک ئهنجومهن، بهڵام کۆبوونهوه ههر کرا و گۆڕانکارییەکەش کرا”.
هەر لەمبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، سیروان رۆژبەیانی، جێگرە کوردەکەی پارێزگاری نەینەوا ڕاسپێردراوە بە ئیدارەدانی شارەکە.
ڕۆژی ١٣ی ٥ی ٢٠١٩ و پاش لادانی نۆفڵ عاکوب، پارێزگاری پێشووی نەینەوا، مەنسوڕ مورعید وەک پارێزگار لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە هەڵبژێردرا.
باسنيوز