كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق: پێویسته‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستهه‌ڵبگرن له‌ رفاندنی چالاكان و میدیاكارانی عێراق.

كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق: پێویسته‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستهه‌ڵبگرن له‌ رفاندنی چالاكان و میدیاكارانی عێراق.
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق، رایگه‌یاند، "پێویسته‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستهه‌ڵبگرن له‌ رفاندنی چالاكان و میدیاكارانی عێراق. ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاری ده‌كه‌ن ده‌بێت رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌".

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمیسیۆنه‌كه‌ داواشیكرد، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌واڵگری عێراق رێككاری توند بگرنه‌ به‌ر بۆ رێگرتن له‌ رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی ئه‌و چالاكانه‌ی له‌ ریزی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسن له‌ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رفێندراوون.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌ستیانپێكردووه‌ و خۆپیشانده‌ران لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.







K24 –
Top