پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ تاوتوێی پێنج پرۆژە یاسا کۆ دەبێتەوە
بەپێی زانیارییەکان تا ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری بۆ پەسەندکردنی ئەو پرۆژە یاسایانە دەکرێت کە بڕیار ئەمڕۆ پەسەند بکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش زۆربەی پەرلەمانتارەکان لە پارێزگاکانی خۆیانەوە شەوی رابردوو گەڕاونەتەوە بەغدا.
بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکەمین کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە ھەمواری پرۆژە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات.
کارنامەی دووەمیش پەسەندکردنی پرۆژە یاسای ھەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتە داراییەکانی بەرپرسانی حکوومەتی عێراقە.
کارنامەی سێیەم دەنگدانە بە ھەمواری یەکەمی یاسای دەستەی نەزاھەی عێراق.
کارنامەی چوارەم دەنگدانە بە پێشنیازی یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق.
کارنامەی پێنجەم دەنگدانە بە پرۆژە یاسای بیمەی تەندروستی.
کارنامەی شەشەم و حەوتەم خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
باسنیوز