وه‌زیری به‌رگری عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
ناسر هه‌ركی هه‌ندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە خەڵکانێك دزەیان کردووه‌تە ناو خۆپێشاندەران، بڕیاریشە ئەم پرسە ببرێتە ناو دانیشتنێکی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت ھەر کەس و لایەنێك یان وڵاتێکی دەرەکی، بە ئارەزووی خۆیان دەستوەردان بکەن و بگەنە شوێنە ھەستیارەکان و حه‌ره‌می دام و دەزگاکانی عێراق.
هاوكات عادل كاكه‌یی، شارەزای سەربازی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ھەواڵگری و دامەزراوە ئەمنیەکانی عێراق لە دەستێکی بێلایەندا نین، بۆیە بەردەوام ئەگەری کراوە ھەیە، کە لایەنێك یان وڵاتێکی دەرەکی، خۆی بخزێنێتە ناو ئەو دامەزراوانە و پشێوی درووست بکەن.
وەزیری بەرگری حکوومەتی عێراق، نەیشاردووه‌تەوە، کە دزەکراوەتە ناو دەزگا ئەمنیەکان، بۆیە توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت و دەکوژرێن و بریندار دەکرێن، ئەوانەی دزەشیان کردووه‌تە ناو ئەو خۆپیشاندەرانە، ھەر ئەوانه‌ن كه ئەو تووندوتیژیانە ئەنجام دەدەن، بێ ئەوەی ناوی ھیچ کەس و لایەنێك بھێنێت.