عەدنان پاچەچی، سیاسەتڤانی عێراقی کۆچی دواییکرد

عەدنان پاچەچی، سیاسەتڤانی عێراقی کۆچی دواییکرد
عەدنان پاچەچی کە ماوەیەکی زۆرە لە وڵاتی ئیمارت دەژی و راوێژکاری شێخ زاید ئال نهیان بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەبوزەبی لە تەمەنی 96 ساڵی کۆچی دواییکرد.

وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی لە ئیمارات، کۆچی دوایی عەدنان پاچەچی، سیاسەتڤانی نێوداری عێراقی راگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەو هۆیەوە دەربڕیوە.

ژیاننامەی عەدنان پاچەچی

- 1923 لە بەغدا لەدایکبووە

- باوکی یەکێک بوو لە سیاسەتڤانەکانی سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی عێراق

- زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت تەواوکرد

- دوای کودەتای بەعسییەکان لە 1968 عێراقی بەجێهیشت

- راوێژکاری حکومەتی ئیمارات بوو

- ئامادەی واژۆکردنی دەستووری دامەزراندنی ئیمارات و راگەیاندنی سەربەخۆی ئەو وڵاتە بوو

- دوای 2003 گەڕایەوە بەغدا، بووە ئەندامی ئەنجوومەنی حوکم

- ماوەیەک وەک بە تەمەنترین کەس، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو

- لە 2003 رێکخستنێکی سیاسی راگەیاند بەناوی گردبوونەوەی دیموکراسیخوازە سەربەخۆکان

- چەندین پلە و پۆستی لە ژیانی خۆیدا هەبوو

- باڵیۆزی عێراق بوو لە ئەمریکا

- لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا باڵیۆزی عێراق بوو لە نەتەوەیەکگرتووەکان

- لە سەردەمی دەسەڵاتی عەبدولسەلام عارفدا وەزیری دەرەوەی عێراق بوو
Top