عەدنان پاچەچی، سیاسەتڤانی عێراقی کۆچی دواییکرد
وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی لە ئیمارات، کۆچی دوایی عەدنان پاچەچی، سیاسەتڤانی نێوداری عێراقی راگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەو هۆیەوە دەربڕیوە.
ژیاننامەی عەدنان پاچەچی
- 1923 لە بەغدا لەدایکبووە
- باوکی یەکێک بوو لە سیاسەتڤانەکانی سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی عێراق
- زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت تەواوکرد
- دوای کودەتای بەعسییەکان لە 1968 عێراقی بەجێهیشت
- راوێژکاری حکومەتی ئیمارات بوو
- ئامادەی واژۆکردنی دەستووری دامەزراندنی ئیمارات و راگەیاندنی سەربەخۆی ئەو وڵاتە بوو
- دوای 2003 گەڕایەوە بەغدا، بووە ئەندامی ئەنجوومەنی حوکم
- ماوەیەک وەک بە تەمەنترین کەس، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو
- لە 2003 رێکخستنێکی سیاسی راگەیاند بەناوی گردبوونەوەی دیموکراسیخوازە سەربەخۆکان
- چەندین پلە و پۆستی لە ژیانی خۆیدا هەبوو
- باڵیۆزی عێراق بوو لە ئەمریکا
- لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا باڵیۆزی عێراق بوو لە نەتەوەیەکگرتووەکان
- لە سەردەمی دەسەڵاتی عەبدولسەلام عارفدا وەزیری دەرەوەی عێراق بوو