عێراق و ئێران به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه سنووری نێوانیان داده‌خه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی و دیپلۆماتكارێكی ئێرانی رایانگه‌یاند، به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ردوو وڵات، عێراق ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامجه‌ی له باشوور له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست، له‌كاتێكدا خۆپێشانده‌رانی عێراق داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و له ئێرانیش له دژی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌نده، هاووڵاتیان له گه‌وره شاره‌كانی ئه‌و وڵاته رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق رایگه‌یاند، تاران داوای له عێراق كردووه سنوور دابخات. هاوكات ئه‌و سه‌رچاوه عێراقییه و دیپلۆماتكارێكی ئێرانیش رایانگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌روازه سنوورییه تا كاتێكی نادیار به داخراوی به‌ڕووی هاتووچۆی گه‌شتیاراندا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و ده‌روازه‌یه نابێت.
له كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خۆپێشاندان زۆربه‌ی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕستی عێراقی ته‌نیوه و داوای چاكسازی له وڵات ده‌كه‌ن، له ئێرانیش له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه خه‌ڵكی له دژی بڕیاری حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌نده، ده‌ستیان به خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كردووه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له توندوتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا تا ئێستا 11 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوونه، وێڕای سووتاندنی چه‌ندین وێستگه و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌ی حكوومی له شوێنه جیاوازه‌كانی كۆماری ئیسلامی.