بەهۆی تەقینەوەیەك لە بەغدا 2 كەس كوژران و 12ی دیكەش برینداربون

بەهۆی تەقینەوەیەك لە بەغدا 2 كەس كوژران و 12ی دیكەش برینداربون
درەنگانی شەوی رابردو، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە نزیك گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغداد 2 كەس كوژران و 12ی دیكەش برینداربون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، شەوی رابردو بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە نێوان گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانی تەیران، لە شاری بەغداد دو كەس كوژران و 12ی دیكەش برینداربون.

خۆپیشاندەران دوێنێ-یان ناونابو "هەینی خۆڕاگری"، لە هەینی خۆڕاگریشدا بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ وتەقەكردن لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، دو خۆپیشاندەر كوژران و دەیانی دیكەش برینداربون، هاوكات توڕەیی خۆپیشاندانەكان گەیشتوەتە رادەیەك هەندێكیان هەوڵیانداوە دیوارە كۆنكرێتیەكانی مەیدانی خەلانی تێكبشكێنن.

ماوەی زیاتر لە شەش هەفتەیە خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەپێی دواین زانیارییەکانیش زیاتر لە 325 کەس کوژران و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش برینداربون.






خەندان
Top