لە به‌غدا داوای ده‌ستپێشخه‌ری له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ چارهسەركردنی دۆخی عێراق
فارس عیسا گوتی: "سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌ی ئێستادا زۆر گرنگ بوو، چونكه هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له‌و دۆخه ناله‌باره‌ی عێراق و بۆ حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كانی دیار كرد كه خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه و ده‌یه‌وێت عێراق سه‌قامگیر و ئارام بێت، بۆیه پشتگیریی خۆی بۆ حكوومه‌تی عێراق دووپات كرده‌وه."
عیسا باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد حكوومه‌تی ئێستا به‌رده‌وام بێت و چاكسازی بکات و پێویسته چاكسازی بكرێت."
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتیشی: "هه‌م حكوومه‌ت و هه‌میش لایه‌نه‌كان داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستا بكات، سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئاماده‌ییی نیشان داوه، کە بۆ سه‌قامگیریی عێراق و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، پشتگیری له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ن."