سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە 7 ساڵ زیندانی دەکرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2019، دەستەی نەزاهە (دەستپاکی)ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە دادگای تاوانی کەرخ لە نبەغدا، سزاکەی بەسەر ناجیحە عەبدولئەمیر شەمەری، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراقدا سەپاندووە.
سەپاندنی سزای حەوت زیندانیکردن بەسەر ناجیحە عەبدولئەمیر شەمەری بەهۆی ئەنجامدانی گەندەڵییەوە بووە، کە گەندەڵییەکە بریتی بووە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ دوو کۆمپانیا بۆ دروستکردنی پەیکەری شەهید.
باسنيوز