خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لە عێراق ساز دەکرێت
مانگرتووانی گۆڕەپانی تەحرەر لە بەغدا بەیاننامەیەکیان دەرکردووە و تێیدا داوایان لە هاووڵاتییان کردووە، رۆژی هەینی 15-11-2019، بەشداریی لە خۆپیشاندانێکی ملیۆنی بکەن.
مانگرتووانی گۆڕەپانی تەحریر پێیان وایە خۆپیشاندانەکانیان دەنگدانەوەیەکی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەڵێنیشیان داوە، کە کۆتایی پێ نەهێنن تاوەکو چاکسازیی راستەقینە لە عێراق دەکرێت.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کردووە.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 300 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 15 هەزاری دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز