عەبدولمەهدی لەکۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان: ئاسایشی وڵات بپارێزرێت

عەبدولمەهدی لەکۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان: ئاسایشی وڵات بپارێزرێت
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردو عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکانی عێراقدا کۆبوەتەوە و تاتوێی پاراستنی ئاسایشی وڵات و بەردەوامی روبەروبونەوەی تیرۆریان لە وڵاتدا کردوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی بۆ روبەڕوبونەوەی پاشماوەکانی داعش و قۆستنەوەی دۆخە لەلایەن تیرۆرستانەوە تاوتوێکردوە.

لە کۆبونەوەکەدا دۆخی ئەمنی وڵات و ئەو رێوشوێنانەی هێزە ئەمنییەکان گرتویانەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی بەغدا باسکراون


باس لەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا دۆخی ئەمنی وڵات و ئەو رێوشوێنانەی هێزە ئەمنییەکان گرتویانەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی بەغدا و شارەکانی دیکە عێراق و پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و بەرژەوەندی هاڵاتیان خراوەتەبەر باس.

ماوەی شەش هەفتەیە خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی عێراقی گرتوەتەوە، تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە


ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی شەش هەفتەیە خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی عێراقی گرتوەتەوە، تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەپێی دواین زانیارییەکانیش 319 کەس کوژران و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش برینداربون



خەندان-
Top