محەمەد حەلبووسی: بەم نزیکانە یاسایەک دەردەکەين کە خزمەت بە خەڵک و دۆخی وڵات بكات

محەمەد حەلبووسی: بەم  نزیکانە یاسایەک دەردەکەين کە خزمەت بە خەڵک و دۆخی وڵات بكات
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایەگەیاند، بەم نزیکانە یاسایەک دەردەکەن کە خزمەت بە خەڵک و دۆخی وڵاتەکە دەکات، و پشکدار دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان کە وڵاتەکە پێیدا تێپەڕدەبێت.

حەلبووسی ئاماژەی بەوەدا، لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند یاسایەک هەیە کە نزیکن لەوەی تەواو بن و دەربچن، لە دیارترینیشینان، یاسای "ئەوەت لە کوێ بوو"، هەروها یاساکانی پەیوەست بە دادگای فیدڕاڵی، و وەبەرهێنان و بیمەی تەندروسی و یاسای ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەکان.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی دووەمی بۆ یاساکە کردووە. هەروەها داوای لە لیژنە تایبەتمەندەکان کرد راپۆرتەکە بە تەواوی ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتوو لەم مانگەدا دەنگی لەسەر بدرێت.




K24
Top