دادگا 377 بڕیار لە دژی بەرپرسانی عێراقی دەردەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی رایگەیاندووە، ئەو 377 بڕیارە لە 2003ـەوە تا ئێستا دژی پەرلەمانتاران، وەزیر، بریکاری وەزیر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، پارێزگار و بەرێوەبەرانی گشتی، دەرکراون.
بڕیارەکان لە دادگای دەستپاکییەوە بە حوکمی جۆراوجۆر دەرکراون، بەهۆی ئەوەی ئەو بەرپرسانە پەیوەندییان بە گەندەڵییەوە هەبووە.
هەروەک ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی رایگەیاندووە، تا ئێستا 83 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسان، جێبەجێ نەکراوە.
باسنيوز