عەبدولمەهدی: بێکاری و گەندەڵی لە عێراق بەچەند مانگێک دروستنەبوونە

عەبدولمەهدی: بێکاری و گەندەڵی لە عێراق بەچەند مانگێک دروستنەبوونە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران گوتارێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوە کرد، گەندەڵی و بێکاری بەچەند مانگێک دروستنەبوونە و زێدەڕۆیی دەکرێت لە تۆمەتبارکردنی کابینەکەیان بە گەندەڵی.

عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رووداوانەی ئەم دواییەی عێراق نێوجەرگەی وڵاتیان هەژاند و پێویستە هەڵمەتێکی فراوانی چاکسازیی ئەنجامبدەین.

لە گوتارەکەیدا عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوە کرد، لەسەردەمی کابینەی ئێستادا گەشەی ئابووریی هەبووە و حکومەت قەیرانی گەورەی تێپەڕاندوون، هەنگاوی خێراش دەنێین لە بەدیهێنانی داواکانی خۆپیشاندەران.

سەبارەت بە داواکاری خۆپیشاندەران، عەبدولمەهدی دەڵێت "خۆپیشاندان مافە و خوازیارم خۆپیشاندەران بەدەستکەوتەوە لێیبێنە دەرەوە. پێویستیشە یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت و دەستوور هەموواربکرێت".
Top