پەرلەمانی عێراق میوانداری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان، میوانداری جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکرێت، بۆ روونکردنەوەی دیدی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان کۆبووەوە و رایگەیاند کە نابێت عێراق ببێته گۆڕهپانی ململانێ سیاسییهكان و دهبێت ههموو لایهنهكان رێز له سهروهری وڵات بگرن.
گوتیشی: "مەرجەعیە روونی کردەوە پاڵپشتی دەکات لە چاکسازی رژد لە ماوەیەکی دیاریکراو، لەو چوارچێوەیەش پاڵپشتی لە پێشنیازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، مەرجەعیەت لە ھەمانکات نیگەرانی خۆی بۆ نەبوونی هەوڵی رژدیی پارتە سیاسییەکان دەربڕی، لە ئەنجامدانی چاکسازی. ئەگەر هەرسێ دەسەڵاتەکە ئەو خواستەیان نەبێت ئەو چاکسازیانە ئەنجام بدەن، دەبێت رێگەی دیکە بگیرێتەبەر. خوازیارم تەواوی پارتە سیاسییەکان ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و پشتگوێ نەخەن، چونکە لە هەر کات خۆپیشاندانەکان دەست پێدەکەنەوە".
K24