هێشتا چۆنییەتی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و کوردستان دیارینەکراوە

هێشتا چۆنییەتی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و کوردستان دیارینەکراوە
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه‌، له‌ ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجامبدات بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، هه‌ندێك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و سه‌رژمێریه‌ كراوه‌، بەڵام تاوەکو ئێستا چۆنیەتی ئەنجامدانی دیارینەکراوە.

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی پرۆژەکە ده‌كه‌ن، به‌ڵام راسپاردنی پێكهێنانی لیژنه‌ و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریه‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌.

عه‌دنان ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاماری كه‌ركووك راگه‌یاند: ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ سه‌رژمێری ده‌كرێ، به‌ڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێنمایه‌كمان پێنه‌گیشتووه‌ ته‌نیا ئاماده‌كاریه‌كانی نێو فه‌رمانگه‌كه‌ نه‌بێ له‌ دابینكردنی كاخه‌ز و كۆمپیوته‌ر، پێكهێنانی لیژنه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان هیچ بڕیارێكی حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی عێراقی بۆ وه‌رنه‌گیراوه‌.

حیزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كه‌ركووك، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری بۆ كه‌ركووك به‌هه‌نگاوێكی گرینگ ده‌زانن، چونكه سه‌رژمێر ده‌بێته‌ جێبه‌جێكردنی خاڵی دووه‌می مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور كه‌ دوای قۆناخی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ سه‌رژمێرییه‌.

به‌غدا تاوەکو ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌، بوودجه‌ی بۆ هه‌ولێر نه‌ناردووه‌ بۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌ ته‌كنیكیه‌كانی نه‌كردووه‌ و به‌غدای له‌وه‌ ئاگاداركردووەته‌وه‌، ئەگەر‌ بوودجه‌یان پێنه‌گات له‌و پرۆسه‌یه‌ دواده‌كه‌ون.

22 ساڵه‌ سه‌رژمێری له‌ عێراق ئه‌نجامنه‌دراوه‌، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بێ هەر تاکێک 50 پرسیاری لێده‌كرێ و ئاماره‌كه‌ش وه‌كو راسپارده‌یه‌كی كاركردن به‌ وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان ده‌درێ و له‌ دیاریكردنی بووجه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاری پێده‌كرێت.
Top