پەرلەمانتارێکی عێراق: عەبدولمەهدی لە گەندەڵییەکانی عێراق بەرپرس نییە

پەرلەمانتارێکی عێراق: عەبدولمەهدی لە گەندەڵییەکانی عێراق بەرپرس نییە
پەرلەمانتارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرس نییە لە گەندەڵییەکانی عێراق و خۆپیشاندەرانیش لە یاوای دەستلەکار کێشانەوەی پەشیمان بوونەتەوە.

مەیادە نەجاڕ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی بەغدا ئەوە بوو، کە عادل عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیران دەست لەکاربکێشێتەوە، بەڵام ئێستا ھەڵوێستی خۆپیشاندەران گۆڕاوە و بەنیازن دەرفەتێکی دیکە بدەن بە عەبدلمەھدی بۆ ئەوەی پڕۆسەی چاکسازی ئەنجام بدات.

مەیادە نەجاڕ هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ھەموو ھێزە سیاسییەکانی عێراق بەبێ جیاوازی پاڵپشتی لە عادل عەبدولمەھدی بکەن، چاکسازی فراوان لە عێراقدا ڕوو دەدات، ئەگەر سەرۆک وەزیران نەتوانێ لە ڕەگەوە ڕیشەی گەندەڵی ھەڵبکێشێت، بێگومان دەتوانێ رێژەی گەندەڵی لە عێراقدا کەم بکاتەوە، بەڵام ئەگەر بەتەنیا بێت، بێگومان ھیچی پێ ناکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردەوە، کە گەندەڵییەکانی عێراق لە ماوەی 16 ساڵی رابردوو ئەنجام دراون نەک لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی، کە ساڵێکە دەست بەکار بووە.














باسنيوز
Top