خۆپیشاندەرانی عێراق فەرمانگەیەکی گرنگی حکوومەت دەسووتێنن
خۆپیشاندەرانی عێراق فەرمانگەیەکی گرنگی حکوومەتی وڵاتەکەیان لە بەغدای پایتەخت، دەسووتێنن.
لیوا عەبدولکەریم خەلەف، گوتەبێژی فەرماندەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە کەناڵی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 10-11-2019، خۆپیشاندەران فەرمانگەی دادی ناوچەی بابول شەرقیی بەغدایان سووتاند.
لیوا عەبدولکەریم خەلەف هەروەها رایگەیاندووە، ”هەندێک تاوانبار“ هەوڵیان داوە رێگریی لە چوونی تیمی بەرگریی شارستانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بکەن.
لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری کردووە.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 300 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 15 هەزاری دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز