یونامی ئیمەیڵێکی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق دەکاتەوە
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق - یونامی لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندووە، "لە پێناو زیاتر پەرەدان بە توانای هەوڵەکانی پەیوەست بە دۆزینەوەی راستییەکان لەسەر پێشێلکارییەکان و سووکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراقەوە هەیە، یونامی ئیمێلێکی تایبەتی بۆ هەوڵدان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ تەرخانکردووە."
لە راگەیێندراوەکەدا یونامی داوای لە خەڵکی عێراق کردووە، هەر بەڵگەیەک یانیش زانیارییەکیان لایە وەک وێنە و ڤیدیۆ سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ و هەڕەشەکردن لە خەڵک، لە رێگەی ئیمەیڵەکەوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکانی بنێرن و نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەیگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار.
یونامی هاوکات دڵنیایی بە خەڵک دەدات، کە زانیارییەکان سەبارەت بەو کەسەی ئیمەیڵەکە دەنێرێت بە پارێزراوی دەمێننەوە و بەوپەڕی نهێنهیەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ناونیشانی ئیمەیڵەکە: [email protected]