کوێت دیپلۆماتەکانی لە بەسرە دەکێشێتەوە

 کوێت دیپلۆماتەکانی لە بەسرە دەکێشێتەوە


دەوڵەتی کوێت دیپلۆماتەکانی لە شاری بەسرە لە باشووری عێراق، دەکێشێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی کوێت، رۆژی شەممە 9-11-2019، وەزارەتی دەرەوەی کوێت هەموو دیپلۆمات و کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە بەسرە، کشاندووەتەوە.

ئەگەرچی هیچ لایەنێکی فەرمیی عێراقی و کوێتی هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام میدیا کوێتییەکان باس لەوە دەکەن، کە دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەیان بەهۆی ئاڵۆزیی و تێکچوونی بارودۆخی شارەکە بەهۆی خۆپیشاندانەوە، گەڕێندراونەتەوە.

لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری کردووە.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 500 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 12 هەزاری دیکەش بریندار بوون.





باسنيوز
Top