سیستانی ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ رۆڵێكی له‌و رێككه‌وتنه‌دا هه‌بێت كه قاسم سوله‌یمانی سه‌رپه‌رشتی كردووه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵی ئه‌وه بووه كه له گوتاری رۆژی هه‌ینی به ئاشكرا خستییه‌ڕوو، كه داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، نوێژ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكه‌ن. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه هه‌رچی بگوترێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی هه‌ندێ لایه‌نه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه".
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش كه به‌م دواییانه وێنه‌ی سیستانی له‌لایه‌ن هه‌ندێك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له هه‌ندێ شوێنی گشتی به‌رز كرایه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "سیستانی به‌وه رازی نابێت، هه‌روه‌ك پێشتریش چه‌ندین جار ئه‌مه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت با ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵگرن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، لایه‌نه عێراقییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
ئاژانسه‌كه به پشت به‌ستن به دوو سه‌رچاوه‌ی سیاسی ئاگادار بڵاویكرده‌وه: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌كانی عێراق، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بمێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا چاكسازی له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و هه‌مواری ده‌ستووری بكات".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ته‌نیا كوتله‌ی نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به‌و رێككه‌وتنه رازی نه‌بووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه نابێت عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیاریانداوه كه دوای كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كان، به هه‌موو شێوازێك پشتیوانی له حكوومه‌ت بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، كه "كوتله‌ی سائیروون و ره‌وتی حیكمه‌ی" تێدابووه، دوای كۆبوونه‌وه‌یان دێت له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و محه‌مه‌د ره‌زا سیسیتانی، كوڕی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق.