سوپای عێراق روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی دەدات

سوپای عێراق روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی دەدات
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای سوپای عێراق روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی، دەدات.

درەنگانی شەوی هەینی 8-11-2019، گرووپە تیرۆریستییەکان بە 17 مووشەک، بنکەی سەربازیی سوپای ئەمریکایان لە بنکەی سەربازیی گەیارە لە باشووری مووسڵ، کردە ئامانج.

ئەمڕۆ شەممە 9-11-2019، لیوا نەومان زەوبەعی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزەکانیان توانیویانە سێ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان تێک بشکێنن، جگە لە کوشتنی سێ تیرۆریست و لەناوبردنی سەکۆ مووشەکییەکانیان.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، توندڕەو و تاوانکاری لە شارەکانی عێراق دروست بوون، کە بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان، هاووڵاتییانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، دەکەنە ئامانج.













باسنيوز
Top