عادل عەبدولمەهدی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکاتەوە

عادل عەبدولمەهدی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکاتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵیت، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و هەنگاوی گونجاو دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتەیەکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەی 2020 گوتی، کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزن و پێویستە بە "گیانێکی راست و دروست" هەنگاو بۆ چارەسەرکردنیان بنرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەپێویستی دەزانێت کێشەکان بەجۆرێک چارەسەر بکرێن لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت و کێشە بۆ هیچ لایەنێک دروستنەکرێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی: "كارده‌كه‌ین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ داراییه‌ جیاوازه‌كان. چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ین؟ چین ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان ئه‌نجامیان بده‌ین؟ چۆن داهاته‌كانی نه‌وت وه‌ربگرین؟ چۆن شایسته‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند چاره‌سه‌ربكه‌ین؟ كه‌یسێكی ئاڵۆزه‌. ده‌بێ به ‌گیانێكی راست و دروست هه‌نگاوی بۆ بنێین، وه‌ك ده‌وڵه‌تی عێراقی یه‌كگرتوو و وه‌ك گه‌لی عێراقی یه‌كگرتوو بۆی بچین. چۆن ئه‌م هه‌موو كێشانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ هیچ لایه‌نێك دروستبكرێت. پێموایه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ زۆر گرنگن‌ له‌سه‌ریان رێككه‌وتووین".
Top