خۆپیشاندانەکان شەش ملیار دۆلار زیانیان بە عێراق گەیاندوە"
عەبدولکەریم خەلەف، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سەربازی لە لێدوانێکدا کە ئەمڕۆ کەناڵی عێراقیەی حکومی بڵاویکردوەتەوە، "فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان دراوە بە خێرایی ئەو یاسا جێبەجێبکەن".
بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە عێراق شەش ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە
دوێنێش خەلەف لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە عێراق شەش ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتوە، جەختیشی ئەوەی لە بەندەی ئوم قەسری پارێزگای بەسڕە رودەدات زیانێکی زۆری بە وڵات گەیاندوە.
هەوڵی حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ناڕەزاییەکانی لە کۆبونەوەیەکی رۆژی سێشەممەی نێوان عەبدولمەهەدی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا بڕیاری لێدراوە
هەوڵی حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ناڕەزاییەکانی لە کۆبونەوەیەکی رۆژی سێشەممەی نێوان عادل عەبدولمەهەدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فائق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا بڕیاری لێدراوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، لەو کۆبونەوەیەدا جەخت لە سەپاندنی ئاسایش و پاراستی خۆپیشاندەران کراوەتەوە.
خەندان