ئەمریکا: عێراق هیچ داهاتووێکی نابێ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، کە عێراق هیچ داهاتوویکی نابێ، ئەگەر بەردەوام بێ لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6-11-2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، ئەمریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی عێراقێکی پارێزراو، گەشەکردوو و بەهێز دژی گرووپە توندڕەوەکان.
باڵیۆزخانەکە بەپێویستی دەزانێ حکوومەت و بەرپرسانی عێراق گوێ لە داواکاریی خۆپیشاندەران بگرن و رایگەیاندووە، ”عێراق هیچ داهاتوویکی نابێ بە سەرکوتکردنی ئیرادەی گەلەکەی“.
هەر لە بەیاننامەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا دەکات عێراقییەکان ئازاد بن لە بەشداریکردن لە بڕیارەکان سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەیان.
لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری کردووە.
باسنيوز