گوتەبێژی عەبدولمەهدی هۆشداریی لە کارەساتێکی گەورە دەدات

 گوتەبێژی عەبدولمەهدی هۆشداریی لە کارەساتێکی گەورە دەدات


گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هۆشداریی لە روودانی کارەساتێکی گەورە لە بەغدای پایتەخت، دەدات.

لیوا روکن عەبدولکەریم خەلەف، گوتەبێژی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، خۆپیشاندەران پەیوەستە لاستیکییەکانی (پردی کۆماری)یان لە بەغدا، سووتاندووە.

لیوا روکن عەبدولکەریم خەلەف هۆشداریی داوە لە هەرەسهێنانی پردەکە، بەهۆی سووتاندنی ”بەرنامە بۆ داڕێژراو“ی پەیوەستە لاستیکییەکان و زیادبوونی ژمارەی خۆپیشاندەران لەسەر پردەکە.

خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن لە پردەکە بپەڕنەوە و بچنە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا، بەڵام سوپا و هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و گوللە، رێگا بە پەڕینەوەیان نادەن.

لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری کردووە و تا ئێستا بەردەوامە.





باسنيوز
Top