کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماری قوربانیانی مانگی رابردوی خۆپیشاندانەکانی عێراقی بڵاوکردەوە
لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق 100 بارەگای حکومی و بارەگای پارتە سیاسییەکان سوتێنراون
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێرق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق 100 بارەگای حکومی و بارەگای پارتە سیاسییەکان سوتێنراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ روبەڕوی ئاستەنگی بونەتەوە لە کاتی کۆکردنەوەی داتاکانی پەیوەست بە ژمارەی قوربانییەکان و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ رێگریان لە لێکردون دەستیان بە ژمارەی راستەقینەی قوربانییەکان بگات، لە کاتێکدا ئەوان ئامانجیان ئەوەیە ئاستێک بۆ توندوتیژی و روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران لە رێگەی توندوتیژییەوە بهێنن.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵ دەدەن ژمارەی راستەقینەی کوژراو و بریندارەکان بڵاونەکرێتەوە
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵ دەدەن ژمارەی راستەقینەی کوژراو و بریندارەکان بڵاونەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆنەکە لە هەمو شارەکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان توشی ئاستەنگی و رێگری لێکردن بوەتەوە.
لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەلی و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران نارەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.
خەندان