مه‌رجه‌عێكی شیعه‌ی عێراق بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ حه‌رام ده‌كات
له‌و فه‌توایه‌دا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌رجه‌عه‌كه‌ی شیعه بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی كارمه‌ندن و به‌رپرسن له‌و كاره شه‌فاعه‌تیان بۆ ناكرێت، جا چ عه‌ره‌ب بن یان كورد، موسڵمان بن یان مه‌سیحی عێراقی بن یان نا، سوننه بن یان شیعه، ئه‌وه‌ی فه‌رمان ده‌دات هه‌ر كه‌سێك بێت و له ژێر هه‌ر ناو و ناونیشانێك بێت. ئه‌نجامده‌ره‌كه هه‌موو ئۆباڵی لایه‌نه شه‌رعییه‌كانی ئه‌و كاره‌ی ده‌كه‌ێته ئه‌ستۆ له دنیا و رۆژی دوایی و له رووی عهشائیریشهوه به هه‌مان شێوه".
ئه‌لتائی داوا ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك بۆمبی فرمێسكڕێژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا، بایكۆتی بكه‌ن و له هیچ كاروبارێكی دنیایی و كۆڕ و دانیشتنێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و ناویان وه‌ك كه‌سانی قێزه‌ون و ناشیرین بڵاوبكه‌نه‌وه".
ئه‌و فه‌توایه له كاتێكدایه، به‌هۆی خۆیشاندانهكان و دروستبوونی توندوتیژی و ته‌قه‌كردن و به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ، سه‌دان هاووڵاتی عێراق كوژراون و بریندار بوون.
K24