مه‌رجه‌عێكی شیعه‌ی عێراق بۆمبی فرمێسكڕێژ حه‌رام ده‌كات

مه‌رجه‌عێكی شیعه‌ی عێراق بۆمبی فرمێسكڕێژ حه‌رام ده‌كات
قاسم ئه‌لتائی، یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌كانی شیعه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی خۆپیشانده‌ران و له‌ كارخستنی مێشكی هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران فه‌توایه‌كی ده‌ركردووه‌ و ده‌ڵێت: "بۆمبی فرمێسكڕێژ حه‌رامه‌".

له‌و فه‌توایه‌دا كه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌رجه‌عه‌كه‌ی شیعه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی كارمه‌ندن و به‌رپرسن له‌و كاره‌ شه‌فاعه‌تیان بۆ ناكرێت، جا چ عه‌ره‌ب بن یان كورد، موسڵمان بن یان مه‌سیحی عێراقی بن یان نا، سوننه‌ بن یان شیعه‌، ئه‌وه‌ی فه‌رمان ده‌دات هه‌ر كه‌سێك بێت و له‌ ژێر هه‌ر ناو و ناونیشانێك بێت. ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ هه‌موو ئۆباڵی لایه‌نه‌ شه‌رعییه‌كانی ئه‌و كاره‌ی ده‌كه‌ێته‌ ئه‌ستۆ له‌ دنیا و رۆژی دوایی و له‌ رووی عه‌شائیریشه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌".

ئه‌لتائی داوا ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك بۆمبی فرمێسكڕێژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا، بایكۆتی بكه‌ن و له‌ هیچ كاروبارێكی دنیایی و كۆڕ و دانیشتنێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و ناویان وه‌ك كه‌سانی قێزه‌ون و ناشیرین بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

ئه‌و فه‌توایه‌ له‌ كاتێكدایه‌، به‌هۆی خۆیشاندانه‌كان و دروستبوونی توندوتیژی و ته‌قه‌كردن و به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ، سه‌دان هاووڵاتی عێراق كوژراون و بریندار بوون.








K24
Top