عەبدولمەهدی جەخت لەسەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دەکاتەوە
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، جەختی لە سەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی کردەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، پێویستە هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بە تەواوی جێبەجێ بکەن.
لەبارەی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژیشەوە، نووسینگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هەر ئەو گازەی لە وڵاتان بەکاردێت، لە عێراقیش هەر ئەو جۆرەیە.
پێشتر کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو گولـلە و بۆمبە فرمێسکڕێژانەی لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا بەکاردێن، 10 جار لە ستانداردی جیهانی گەورەترە.
K24