بۆ دووەم جار سەدر سەردانی ئێرانی کرد
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی، جارێکی دیکە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، سەردانی ئەو وڵاتەی کردەوە و ئەمجارەیان سەردانی شاری قوم، پایتەختی ئایینی ئێران دەکات, ئەمەش دووەم سەردانی سەدرە بۆ ئێران.
هەفتەی رابردووش هەر دوای گەڕانەوەی چووە نێو خۆپیشاندەرانی نەجەف، کە بە گوتنەوەی دروشم رووبەڕووی بوونەوە.
موقتەدا سەدر بە سواربوونی شەپۆلی خۆپیشاندەران دادەنرێت، بەڵام خەڵکی ناڕازی دژی ئەم هەوڵەی وەستاونەتەوە.
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و تادێتیش فشارەکان لەسەر حکوومەتی عێراق زیاتر دەبێت.
K24