سوپای پاسداران ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه به هۆكاری خۆپێشاندان و گرژییه‌كانی عێراق ده‌زانێت
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران ده‌ڵێت، "گومانی تێدا نییه كه بنچینه‌كانی ئێستای عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و سعوودییه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌م قسانه‌ی جه‌عفه‌ری له میانه‌ی گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی نزیكبوونی یادی 40 ساڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران له‌لایه‌ن قوتابیانه‌ی ئێرانییه‌وه هاتوون و گوتی: "پێویسته گه‌لی عێراق به ته‌واوی ئه‌وه بزانێت، تا ئه‌و كاته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بوونی هه‌بێت، كێشه و پیلانگێڕییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ هاندانی به‌كرێگیراوه فێڵلێكراوهكان بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 رۆژه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆپیشاندان و توندوتیژی شه‌قامی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و پێشتر كه داواكاری خۆپێشانده‌ران له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزاریدا ده‌خولانه‌وه، ئێستا بۆ سیاسی گۆڕاون و داوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و به‌شێك له سه‌ركرده عێراقییه‌كانیش خۆیان خزاندووه‌ته ناو خۆپێشاندانه‌كان و درووشمی دژ به ده‌سه‌ڵات به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.