ھەڕەشەی وێرانكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا دەكرێت

ھەڕەشەی وێرانكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا دەكرێت
سەرکردەی میلیشیای کەتائیب سەید شوهەدای عێراقی، هەڕەشەی وێرانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکات.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەبو ئالا وەلائی، سەرکردەی میلیشیای کەتائیب سەید شوهەدای عێراقی، کە گروپێکی توندڕەوی نێو حەشدی شەعبییە، هەڕەشەی وێرانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کردووە و باڵیۆزخانەی ئەمەریکای بە باڵیۆزخانەی شەڕ و شەیتان ناوبردووە.

دەشڵێت، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا چەکدارانمان بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکات.

سەرکردەی گرووپەکە بەڵێنیش دەدات، باڵیۆزخانەکە دەبێتە شوێنەوارێکی چۆڵ، ئەگەر ئاڵۆزی لە وڵات رووبدات.

پێشتر چەندینجار ئەو سەرکردەیەی حەشد، بە شانازییەوە خۆی بە سەربازێکی بچووکی خامەنەیی رابەری باڵای ئێران زانیووە و دژایەتی خۆی بۆ ئەمەریکا دەربڕیووە.



K24
Top