خۆپیشاندەرانی عێراق داوای بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی دەکەن

خۆپیشاندەرانی عێراق داوای بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی دەکەن
لەگەڵ بەردەوامبونی ناڕەزاییەکانی عێراق و بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانییەکان، چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان بۆ بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی دەستپێکردوە و ئەو وڵاتە بە هۆکاری تێکچونی دۆخی عێراقی دەزانن.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بە هیچ شێوەیەک کاڵای بەرهەمهێنراوی ئێرانی نەکڕن



چالاکوانانی هەڵمەتەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بە هیچ شێوەیەک کاڵای بەرهەمهێنراوی ئێرانی نەکڕن، دەشڵێن، "ئێران لەسەر ئابوری عێراق دەژی".


ئێران هۆکاری وێرانبونی عێراقە و لەسەر خەڵکی عێراق پێویستە نیشتیمانەکەی بەدەست بهێنێتەوە



بەشێک لە چالاکوانانیش کە بەشدارن لە هەڵمەتەکەدا باس لەوەدەکەن، "ئێران هۆکاری وێرانبونی عێراقە و لەسەر خەڵکی عێراق پێویستە نیشتیمانەکەی بەدەست بهێنێتەوە، ئەویش لە رێگای بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانییەوە

لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەشدا ئێران پشتیوانی لە مانەوەی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەکات



ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران لەسەر ئاستی سەربازی، ئابوری و سیاسی زۆرترین کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق هەیە و لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەشدا ئێران پشتیوانی لە مانەوەی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەکات و لەگەڵ رۆشتنی حکومەتی عێراقدا نیە.


خەندان
Top