سیستانی داوادەكات وێنەی لە خۆپیشاندانەكان بەرز نەکرێتەوە
نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "مەرجەعی باڵا جەخت دەكاتەوە كە بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی هەموو عێراقییەكانە، هاوكات نابێت بەهیچ شێوەیەك ناو یان وێنەی مەرجەع لەلایەن هیچ گرووپێكی سەربە هێزە سیاسییەكان و خەڵکی دیكە بقۆزرێتەوە یان بەرزبكرێتەوە".
بەپێی بەیاننامەكە، "مەرجەعی باڵا جەختی لە پشتگیریكردنی داواكاری خۆپیشاندەرانی ئاشتی كردووەتەوە، داواش دەكات سەرەڕای جیاوازی بیروبۆچوونەكانیان، جیاوازی لە نێوان چاكسازيخوازاندا نەكرێت".
لە سەرەتای ئەم مانگەوە خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکردووە دەیان کەس کوژراون و سەدان کەس برینداربوون.