ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقی ڕه‌ت كرده‌وه و دوو بڕیاریشی ده‌ركرد
سه‌یدۆ چه‌تۆ گوتی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ له‌باره‌ی داواكاریی خۆپیشانده‌رانەوە كۆ بووەوە و تێیدا دوو بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كه‌م پشتگیری له داواكاریی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و دووه‌م بڕیاری سڕكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێگاكانی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایگەیاند، له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه سڕکردنەکە پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره و له دادگای فیدراڵیش تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ گوتیشی: "له مووسڵ دۆخه‌كه ئاساییه و خه‌ڵك له ڕێگه حكوومه‌تی خۆجێیی و ئه‌نجومه‌نەوە داواكاریی خۆیان ده‌گه‌یەنن و خۆپێشاندان نه‌كراوه و ئێمه‌ش داواكارییه‌كانیان به‌پێی پێویست جێبه‌جێ ده‌كه‌ین."