ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە

 ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە


بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و عادل عەبدلمەهدی پێدەچێت سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئامادە بێت.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بریارە سەعات1ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.10.31 پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر داخوازیی خۆپیشاندەران و پرۆژە چاکسازییەکەی حکوومەت".

پێشبنی دەکرێت عادل عەبدولمەھدی بەشدرایی دانیشتنەکە بکات و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش درێژەی کۆبوونەوەی دوێنێیە کە بە کراوەیی هێڵدراوەتەوە.

بەپێی زانیاریی دەستەیمافی مرۆڤی عێراق لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا کەلە هەینیی ڕابردووەوە دەستیان پێکردووەتەوە، زیاتر لە کەس کوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار و 500 کەسیش بریندار بوون و حکوومەتیش چەندین پرۆژەی چاکسازی داوەتە پەرلەمان، بەڵام خۆپیشاندانەکان تا دێت فراوانتر دەبن.

بەپێی زانیارییەکان لە خۆپیشاندانی شەوی ڕابردووی بەغد،ا دوو خۆپیشاندەر لە نزیک ناوچەی سەوز کوژراون و 175 خۆپیشاندەریش بریندار بوون.






باسنيوز
Top