هاوه‌نێك له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌ خواره‌وه‌

هاوه‌نێك له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌ خواره‌وه‌
هاوه‌نێك له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانی له‌ ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مشه‌و هاوه‌نێك له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌ و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش بیستراوه‌.

هاوكات له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و 175 ی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 100 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 5 هه‌زار كه‌سیش برینداربوونه‌.
Top