پاش گەڕانەوەی لە ئێران، سەدر پێداگری لەسەر دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

پاش گەڕانەوەی لە ئێران، سەدر پێداگری لەسەر دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
پاش گەڕانەوەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەدر پێداگری لەسەر دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، هۆشداری لە درووستبوونی دۆخی هاوشێوەی سووریا و یەمەن لە عێراق دەدات.



ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد کە بانگەوازەکەی بۆ دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی، بەوە وەڵامدراوەتەوە کە ئەم دەست لەکار کێشانەوەیە دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکان.



لە بەرامبەردا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر عەبدولمەهدی دەست لەکار نەکێشێتەوە، ئەوا دۆخێکی هاوشێوەی سووریا و یەمەن لە عێراق ڕوودەدات.



ئەوەشی راگەیاندووە کە لەمڕۆ بەدواوە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو لایەنانە ناکات کە دژی دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدین. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هاوپەیمانیی (فەتح) کە دوێنێ سەدر داوای لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە کردبوو، پشتیوانی بکەن لەم هەوڵەدا.




باسنیوز
Top