حه‌سه‌ن ئاڵى: عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌رپرسیار نییه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى سه‌رتاپاى عێراقى داپۆشیوه
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر گه‌لى عێراق داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بكه‌ن، سه‌رله‌خۆیان ده‌شێوێنن، چونكه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و داواكاریى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ناكرێت.
حه‌سه‌ن ئاڵى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ب ڕاگه‌یاند: "بارودۆخى به‌غدا به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، هیچ باش نییه و بۆ ئاینده بارودۆخێكى زۆر هه‌ستیار و ترسناك چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كات، هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا ده‌ره‌نجامى ئه‌و توندوتژییهى كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه عێراقى گرتووه‌ته‌وه بۆ هه‌موان ده‌ركه‌وێت".
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر عادل عهبدوامههدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، دۆخه‌كه دژوار و ئاڵۆزتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكاریى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه عادل عه‌بدولمه‌هدى كه‌سێكى باش بووه و هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه له‌ڕێگه‌ى ده‌ستوور و یاساوه چاكسازى بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك نه‌یارى دیارىكراو به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندیى حزبایه‌تییه‌وه ڕێگر بوون له‌وه‌ى كه عادل عه‌بدولمه‌هدى، چاكسازى له عێراقدا بكات، ئێستا خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا له داواكاریى خزمه‌تگوزاریى خۆپیشانده‌ران ده‌رچووه و شێوه‌ى شه‌ڕێكى تائیفى و عه‌شایه‌رى و حزبایه‌تى پێوه دیاره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌سێكه باوه‌ڕى به‌وه نییه توندوتیژى ڕوو بدات، یان خۆپیشانده‌ران بكوژرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، هیچ كه‌سێكى دیكه له‌و باشتر نابێت، بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌لى عێراق سوور بن له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌ر له‌خۆیان ده‌شێوێنن، چونكه دواى ئه‌و فهوزارى گه‌وره له عێراقدا دروست ده‌بێت".
حه‌سه‌ن ئاڵى، باسی له‌وه‌ش كرد: "عادل عه‌بدولمه‌هدى ماوه‌ى ساڵێكه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى وه‌رگرتووه و به‌رپرسیار نییه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى كه ساڵانێكى دوور و درێژه سه‌رتاپای عێراقى داپۆشیوه".
باسنيوز