پەرلەمانتارێکی فەتح: دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە

 پەرلەمانتارێکی فەتح: دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە
ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم کاتەدا قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە.



عەبدولئەمیر میاحی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لەم بارودۆخە و ئاژاوەیەی لە عێراقدا هەیە، دەستلەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆشاییەکی حکوومی درووست دەکات کە گەیرانەکە لە جێگەی چارەسەرکردن، قووڵتر دەکاتەوە.



ڕوونیشی کردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدی و حکوومەتەکەی لە ئەنجامی سازانی نێوان کوتلە گەورەکانی پەرلەمان هاتوونەتە کایەوە، بۆیە لەم کاتەدا دەست لەکار کێشانەوەی حکوومەت کێشەی زیاتر لە عێراقدا درووست دەکات. بۆیە داوای کردووە ڕێگەچارەی ئاشتییانە و عاقڵانە بۆ دۆخەکە دابنرێت.



ئەمە لە کاتێکدایە کە هەریەک لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و موقتەدا سەدری ڕێبەری رەوتی سەدر ڕێککەوتنیان لە رێگەی چەند نامەیەکەوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکوومەتی عێراق راگەیاندووە.





باسنيوز
Top