ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە
ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دەنگدانە لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە جێبەجێکردنی چاکسازییە گشتییەکان و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.
لەمبارەوە بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە کەناڵی (کوردستان24)ی راگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەی دوێنێدا په‌رله‌مان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد".
گوتیشی: "یه‌كێك له بڕیاره‌كان به گوێره‌ی مادده‌ی 142ی ده‌ستووری عێراق، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكهاتووه، كه سێ له ئه‌ندامه‌كانی كورد ده‌بن".
بڕیارە ئەو لیژنەیە چاو بە دەستووردا بخشێننەوە و ئەوەی پێویست بە هەموارکردنەوە بکات، بڕیاری لەسەر بدرێت و پاش ڕاپرسیی گەلانی عێراق جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەگەر دوو لەسەر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا دەنگی پێ نەدەن هەموارکردنەوەی دەستوور جێبەجێ ناکرێت.
باسنيوز