ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی کەربەلا گەیشتە 18 کەس
هاوکات پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لە بەغدا لە کاتژمێر 12ی شەو بۆ 6ی بەیانی دەکرد، هەزاران کەس لەو شارە بە گوتنەوەی دروشم و گۆرانی گوتنەوە، قەدەغەکەیان شکاند و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
پەیوەست بە خۆپیشاندانەكان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، جەخت لەسەر گرتنەبەری رێکارەکانی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، جەخت لەسەر گرتنەبەری رێکارەکانی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کرایەوە، بڕیاریشدرا سزای یاسایی ئەو کەسانەش بدرێت، کە هەڵدەکوتنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و موڵکی ماڵی گشتی و تایبەتی.
بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و درێژە بە کۆبوونەوەکانی دوێنێ بدات، لەبارەی دەنگدان لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە جێبەجێکردنی چاکسازییە گشتییەکان و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.
بەشیر حەداد، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێ دا پهرلهمان بۆ هێوركردنهوهی شهقام و جێبهجێكردنی داواكاری خۆپیشاندهران چهند بڕیارێكی دهركرد.
گوتیشی: "یهكێك له بڕیارهكان به گوێرهی ماددهی 142ی دهستووری عێراق، لیژنهیهك بۆ ههمواركردنهوهی دهستوور پێكهاتووه، كه سێ له ئهندامهكانی كورد دهبن".
K24