پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور پێکدەهێنێت

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور پێکدەهێنێت
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا ژمارەیەک بڕیاردران، یەکێک لە بڕیارەکان هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە، کە حاڵەتێكی تایبەت بە پارێزگای کەرکووك دراوە و پەرلەمانتارانی پارێزگاكە كارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک راییدەكەن.

بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بریتین لە:

- هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، حاڵەتێكی تایبەت بە پارێزگای کەرکووك دراوە و پەرلەمانتارانی پارێزگاكە كارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک راییدەكەن.

- پەرلەمان چاودێری و سەرپەرشتی کارەکانی پارێزگارەکان دەکات تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

- هەڵوەشانەوەی سەرجەم ئیمتیازات و دەرماڵەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، پەرلەمانتاران، گەورە بەرپرسان، راوێژکاران، بریکار، وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان.

- هەڵوەشانەوەی ئیمتیازاتی دەستە سەربەخۆکان، دەسەڵاتی دادوەری، دەستەی دەستپاکی، دادگای فیدراڵی، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پارێزگارەکان، ئەوانەی هەمان پلەیان هەیە و بڕیارەکە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە جێبەجێدەکرێت.

- لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق پێکهێنرا و سێ کەسیان کوردن کە بریتین لە ڤيان سەبری، جوان ئیحسان و یوسف محەممەد سادق.

- پەسەندکردنی ناوی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی خزمەتی فیدراڵی کە بریتین لە:

مەحموود محەممەد تەمیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەت
لەمیا خالیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەت.

ئەندامانی ئەنجوومەکە بریتین لە :

سەباح نووری مەحیاوی، ئەسما شاکر عاشوور، ئیلهام لەتیف شاکر، فرەنسیس ئەورها جنو، ئەحمەد موحسین حەمیدی، ئەحمەد هاشم عەقابی، محەممەد عەبدولحوسێن ساحب، جوان ئەحمەد و عارف ساڵح دلێمی .

- وەزیری تەندروستی سوێندیی دەستووری خوارد

-خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی ئاوەدانکردنەوە کرا
Top