عارف قوربانی: به گۆڕینی عادلعهبدولمههدی دۆخی عێراق به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت
عارف قوربانی، چاودێری سیاسی، له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی شه‌قامی عێراقەوە ڕاگه‌یاند: "ئه‌و 15 پارێزگایه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراقدان، ژیانیان تێدا زۆر سه‌خت بووه، هیچ خزمه‌تگوزارییەکی سه‌ره‌تاییان تێدا نییه، ئاو، كاره‌با و ڕێگاوبان و كه‌رتی ته‌ندروستی و خوێندن له خوار سفره‌وه‌یه".
عارف قوربانی ده‌ڵێ: "دۆخی عێراق به جۆرێكه، هه‌رچه‌نده خۆپێشاندانه‌كان ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بۆ داوای مافه‌كانیان بێت، ئه‌وه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك بییه‌وێت، دەتوانێت زۆر به‌ئاسانی ده‌ستیان تێ وه‌ربدات و ئاراستهکەی بگۆڕێت و بە ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو به‌كاری بهێنێت، بۆیه ده‌ستی سیاسی تێكه‌ڵ به خۆپێشانده‌ران بووه".
"ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌سه‌ر حوكم لاببرێت، ئه‌وه دۆخی عێراق به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت، تا ئێستا باشترین سه‌رۆكوه‌زیران بووه، ئه‌و هاتووه‌ته سه‌ر ماڵێكی وێران، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌خیرایی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیدارییه چاك بكات ئه‌سته‌مه، ئه‌و ژماره گهورەیەی گه‌نده‌ڵی هی پێش حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عهبدولمههدییە." عارف قوربانی وای گوت
ئه‌و چاودێرە سیاسییه گوتیشی: "نه‌مانی 450 ملیار دۆلار و بوونی بێكاری و گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری هی حكوومه‌تی ئێستا نییه، له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی ترەوە به‌میرات بۆ حكوومه‌تی ئێستا ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هاوكاریی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكرێت، ئه‌وه چاكسازیی زۆر باش ده‌كات، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌كان له عێراق گرفت له‌به‌رده‌می دروست ده‌كه‌ن، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گرووپ و ته‌یارانه ده‌درێت، کە ده‌ستیان له هه‌ناوی گه‌نده‌ڵیدا هەیە."
قوربانی زیاتر گوتی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌رفه‌تێكی باشی ڕه‌خساندبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆیه به گۆڕینی سه‌رۆكوه‌زیران ته‌نگژه‌ی زیاتر ڕووبه‌ڕووی پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌بێته‌وه".