وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: لە دۆخی عێراق نیگەرانين و فشارەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادی كاری میدیایی رەتدەكەينەوە
لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە دۆخی عێراق نیگەرانن و فشارەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادی كاری میدیایی رەتدەكەنەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات، ئازادی رۆژنامەوانی بنچینەی سەرەكی كاری دیموكراسییە و مافێكی سەرەتاییە، كە دەستوور بە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەكانی بەخشیوە، مافی رۆژنامەنووسانە لە ئاسایشدا گوزارشت لە پیشەكەیان بكەن.
دەشڵێت، ئەمەریكا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عێراق و گەلی عێراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە بەكارھێنانی توندوتیژی دووربكەونەوە.
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و تیایاندا رۆژانە چەندین خۆپیشاندان دەکوژرێن، حکوومەتی عێراقیش داوای کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەکان دەکات و چەند بەڵێنێکی چاکسازیی داوە.
K24