کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق: 74 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون و سێ هەزار و 654 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق:  74 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون و سێ هەزار و 654 کەسی دیکەش بریندار بوون.


کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دوایین ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی سێ رۆژی رابردووی عێراق، ئاشکرا دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، کۆمسیۆنەکە رایگەیاندووە، لە رۆژی هەینی 25-10-2019مەوە تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 74 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون و سێ هەزار و 654 کەسی دیکەش بریندار بوون.

خۆپیشاندانەکان لە نزیکەی یەک مانگە لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستیان پێ کردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

بە کوژراوەکانی ئەم سێ رۆژەی رابردوو، ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم مانگە گەیشتووەتە 224 کەس.

هەروەک کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندووە، 158 خۆپیشاندەر لەو سێ رۆژەدا دەستگیر کراون، کەدواتر 123یان ئازاد کراون.









باسنيوز
Top