لە عێراق نزیكەی 700 هەزار كرێكاری بیانی هەیە
(حوسێن سەعید) ئەندامی لێژنەی كاركردن لە پەرلەمانی عێراقدا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیی عێراقی بێكارن، بەڵام ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن كە 700 كرێكاری بیانی لەم وڵاتە هەیە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتیشی: "تەنها پاڵاوگەیە نەوتیدا لە شاری كەربەلا 18 هەزار كرێكاری بیانی هەیە لە كاتێكدا بەپێی یاسای وەزارەتی نەوت، پێویستە ژمارەی كرێكاری عێراقیی لە هەر پرۆژەیەكی نەوتدا 50% بێت".
هاوکات ئەو ئەندام پەرلەمانەی بەغدا دەشڵێت: "پێشتر چەندین ڕێكاری تایبەت بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنی ئەو هەموو كرێكارە بیانییانە کراوە، بەڵام هیچ سوودی نەبووە، تاكە چارەسەریش ئێستا ئەوەیە سزایەكی ئابووریان بخرێتە سەر".
باسنيوز