خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە و شەقامە سەرەکییەکان گیراون

خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە و شەقامە سەرەکییەکان گیراون
ئەمڕۆ بۆ سێیەمین رۆژ خۆپیشاندانەکان لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشوری عێراق بەردەوامە، خۆپیشاندەران لە چەند شەقامێکی پایتەخت رێگری لە هاتوچۆکردن دەکەن.

خۆپیشاندەران چەند رێگایەکی سەرەکی وەک کەرخ، رەسافەیان گرتوە


ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمیدا خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکە دەستیپێکردەوە، خۆپیشاندەران چەند رێگایەکی سەرەکی وەک کەرخ، رەسافەیان گرتوە، هاوکات شەقامەکانی دیکەی بەغدا بەشێوەیەکی نیمچە تەواوەتی گیراون.

بەهۆی گرتنی چەند شەقامێکەوە فشارێکی زۆر لەسەر شەقامەکانی دیکە دروستبوە و هاتوچۆکردن تیایادا ئەستەم بوە


سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاندوە، بەهۆی گرتنی چەند شەقامێکەوە فشارێکی زۆر لەسەر شەقامەکانی دیکە دروستبوە و هاتوچۆکردن تیایادا ئەستەم بوە.

هێزە ئەمنییەکان جارێکی دیکە ناوچەی سەوزیان داخستوە


ئاماژە بەوەشکراوە، جارێکی دیکە ناوچەی سەوزیان داخستوە، بە کارتی رێپێدراو نەبێت رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بچێتە ئەو ناوچەیەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق دەشڵێن، تیمەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە شەوی رابردوەوە، لە نزیک زانکۆی بەغدا جێگیرکراون، بۆ پاراستنی زانکۆ و ئەو بانک و دامەزراوە گرنگانەی کە دەکەونە نزیکی ئەو ناوچانەوە.






خەندان-
Top